بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و شۆفێرەكەی گیانیلەدەستدا.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تویوتا كرۆلا تاكسی لە گوندی بەرسرین نزیك پردی پیادەی بەرسرین وەرگەڕا و لە ئەنجامی رووداوەكە شوفێری تاكسییەكە گیانیلەدەستدا و هاوڵاتییەكی دیكەش برینداربوو.
هاوكات هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەكات پابەندی خێرایی دیاریكراوبن بۆ سەلامەتیی هەموو لایەك.