مەترسیی گوللە هاوەنێک لە هەڵەبجە چارەسەرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەڵەبجە، مەترسیی گوللە هاوەنێکیان لە پارێزگاکە چارەسەرکرد.

دەزگای گشتیی کاروباری مینی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن هاوڵاتییانی سنووری ناحیەی سیروان، لە گوندی تەپەتۆڵەکە پەیوەندییان پێوەکرا سەبارەت بە دەرکەوتنی گوللە هاوەنێکی 150 ملم بەهۆی بارانبارین.

روونیشیکردەوە، تیمی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی، سەردانی شوێنەکەیان کرد و کاری پێویستیان ئەنجامدا، گوللە هاوەنەکە گواسترایەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت تا لە داهاتوودا لەناودەبرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو سکچوونەی ئێستا هەیە کۆنترۆڵ نەکرێت دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە سكچوون دەدات و دەڵێت، ژمارەکە سێ هێندە بەرزبووەتەوە،…
Total
0
Share