پارتەکەى نیکۆلاس مادۆرۆى سەرۆک سەرکەوتنى بەرچاوى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى و هەرێمایەتی لە فەنزوێلا بەدەستهێنا.
بەپێى ئەنجامى هەڵبژاردنەکە پارتى سۆشیالیستى یەکگرتووى فەنزوێلا 23 پۆستى حاکمى ویلایەتى لە کۆى 24 پۆست و زۆرینەى کورسییەکانى ئەنجومەنى نیشتمانى بردووەتەوە.
پارتەکە کە لەلایەن نیکۆلاس مادۆرۆ-ى سەرۆکى فەنزوێلاوە سەرۆکایەتى دەکرێت، لە سەرجەم ویلایەتەکاندا جگە لە ویلایەتى کوخیدیس (ناوەندى رۆژئاوا) براوە بووە.
هەروەک هاوپەیمانێتییەکەى مادۆرۆ 82.68%ى کۆى دەنگەکانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نیشتمانى بەدەستهێناوە.