کۆریای باکوور مووشەکێکی دیکەی ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن کرد

کۆریای باشوور و ژاپۆن ڕایانگەیاند، کۆریای باکوور مووشەکێکی بە ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن تاقیکردووەتەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی یونهابی کۆریای باشوور لە دەستەی ئەرکانی گشتی سوپای وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، “کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی کە جۆرەکەی نەناسراوە بە ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن تاقیکردووەتەوە”.

لای خۆیەوە پۆلیسی ئێشکگری کەناراوەکانی ژاپۆن بڵاویکردەوە، مووشەکەکە لە کەناراوەکە کەوتووەتە خوارەوە و پێویستە ئەو کەشتیوانەکان لە شوێنی ڕووداوەکە نزیک نەبنەوە و لە ئەگەری بینینی پارچەی مووشەکەکە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکەنەوە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا کۆریای باکوور زیاتر لە 20 مووشەکی تاقیکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دروستبوونی کێشە بەهۆی سەرپۆشەکەیەوە یاریزانێک بە کڵاوەوە بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات

یاریزانێکی فەرەنسی دوای ئەوەی رەتکرایەوە بە سەرپۆشەوە بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات بە پێی رێکەوتنێک رێگای پێدرا بە…
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ فەرمانی گەمارۆیەکی درێژخایەنی بۆ سەر ئـ.ـێران دەرکردووە

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە یاریدەدەرانی کردووە خۆیان…
Total
0
Share