بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، لە شەوی رابردووەوە دابەشکردنی ئاو دەستیپێكردووەتەوە و سەرجەم گەڕەکەکان بە نۆرەی خۆیان ئاویان پێدەگات.
بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای پاککردنەوەی پەمپەکانی هەردوو هێڵی یەکەم و دووەمی ئاوی دوکان، لە شەوی رابردووەوە دابەشکردنی ئاو دەستیپێکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم گەڕەکەکانی سلێمانی بە نۆرەی خۆیان ئاویان پێدەگات.
سەبارەت بە دروستبوونی کێشەی کەمئاوی لەو گەڕەکانەی دەکەونە سنووری ماستەرپلانەوە بەختیار تاهیر رایگەیاند، لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی بودجە و نەبوونی تانکەری پێویست و سەرچاوەی ئاویش، نەتوانراوە چارەسەری کێشەی کەمئاوی لەو گەڕەکانەدا بکەین، تەنها توانای دابینکردنی ئاومان بۆ ئەو گەڕەکانەی ناو سلێمانی هەیە کە هێشتا هێڵی ئاویان پێنەگەیشتووە.