لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری پێنجوێن ماتۆڕسوارێک گیانیلەدەستدا.
هاتوچۆی پێنجوێن بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەسەر رێگای گوندی قزەڵجە رووداوێکی پێکدادان لەنێوان ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا لانکدرۆزەر(میکزەمینی) روویدا.
دەشڵێت، لە ئەنجامی رووداوەکە ماتۆڕسوارەکە گیانیلەدەستدا.
