جەی.دی ڤێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دەبێت بزانن لە سوریا لەگەڵ كێدا مامەڵەدەكان و وتیشی، “ئەوەی لە سوریا روویدا ئابڕووچوون بوو”.
جێگری دۆناڵد ترەمپ لە میانەی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ چەناڵی فۆكس نیوز رایگەیاند، دەبێت ئێدارەی وڵاتەكەمان بزانێت لە سوریا لەگەڵ گێدا مامەڵەدەكات و دڵنیاش بێت لەوە كە كەمینە مێژوویە پێكهێنەرەكانی ئەو وڵاتە پارێزراو دەبن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، وڵاتەكەی بەهیچ شێوەیەك هێزەكانی لە سوریا بڵاوەپێناكات، بەڵام هۆكارگەلێكی دیپلۆماتی و ئابوری بەهێزی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگاریی لە كەمینەكانی سوریا بكات.
جەختی لەوەشكردووە، “واشنتن بەتەواوەتی كار لەسەر پاراستنی كورد، كریستیان و دروزییەكان و تەواوی كەمیینەكانی دیكەی سوریا دەكات و لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان لەو وڵاتە و دوور لە چاوی میدیاكان هەماهەنگیمان هەیە و دەمانەوێت بزانین چۆن دەسەڵاتی ئەو وڵاتە كەمینەكان دەپارێزێت”