شارەزایەکی کەشناسیی هەرێم دەڵێت، هەرچەندە وەرزی بەهار یەک مانگی ماوە، بەڵام پێشبینی بارانبارین ناکرێت لەو ماوەیەدا و وەرزی بارانبارین کۆتاییپێهاتووە.
سالار حاجی عەلی شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمساڵ بەهۆی ئەو کەمبارانییەی کە هەبوو، پلەکانی گەرما زیاتر روویان لەبەرزبوونەوە کردووە، هەرچەندە ئێستا دوو بەشی بەهارمان تێپەڕاندووە و بەشێکمان ماوە، بەڵام هیچ ئەگەرێک بۆ بارانبارین لە ئارادانییە.
وتیشی، پێشبینیدەکرێت لە ناوچە کوێستانەکان چەند حاڵەتێکی بەختەباران هەبێت، ئەگەرنا تا دوای مانگی 10 پێشبینی بارانبارینی دیکە ناکرێت.