سودانى هاوپەیمانێتییەک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن رادەگەیەنێت

سەرۆک وەزیرانى ئێستاى عێراق بە هاوپەیمانێتییەکى نوێ بەشدارى لە هەڵبژاردنى چاوەڕوانکراوى ئەنجومەنى نوێنەراندا دەکات.

هاوپەیمانییەکە لەژێر ناوى “ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدان”ە و لە راگەیەندراوى پێکهێنانیدا هاتووە، وەک پابەندییەک بەو بەڵێنانەى بە گەل دراون و، بۆ تەواوکردنى رێچکەى ئاوەدانکردنەوە و چاکسازى کە حکومەت لەڕێى بەرنامەکەیەوە هەنگاوى بۆ ناوە، ژمارەیەک هێز و رەوتى نیشتمانى پێکهێنانى هاوپەیمانێتییەکەیان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەران، کە بڕیارە لە تشرینى دووەمى داهاتوو ئەنجامبدرێت، رادەگەیەنن.

هاوپەیمانێتییەکە حەوت لایەن و رەوتى سیاسى لەخۆدەگرێت، دیارترینیان رەوتى فوراتەین-ە کە سودانى سەرۆکایەتی دەکات.

بڕیارە لە 11ى تشرینى دووەمى داهاتوو هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان سزای پێبژاردن بەسەر دوو کاندیددا دەسەپێنێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی سەرپێچیکردنیان لە یاساکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، دوو کاندید سزای پێبژاردنیان بەسەردا سەپێنرا.…
Total
0
Share