ئامارێک: رێژەی منداڵبوون لە عێراق بەردەوام لە دابەزیندایە

بەپێی ئامارێک لە ساڵی 1969 بەردەوام رێژەی منداڵبوون لە عێراق رووی لە دابەزین کردووە و لە کۆتا دەیەشدا هاتووەتە نزمترین ئاستی.

بەپێی ئەو ئامارانەی پێگەی our world data بڵاویکردوونەتەوە، لە ساڵی 1969 لە عێراق هەر ئافرەتێک بە تێكڕا 8.7 منداڵی بووە، بەڵام لەو کاتەوە بە شێوەیەکی پلەبەندی و بەردەوام رووی لە کەمبوونەوە کردووە بە شێوەیەک تا ساڵی 2011 ژمارەکە بە تێکڕا بۆ 4.56 منداڵ کەمیکردووە.

پێگەکە ئاشکرایکردووە، لە دە ساڵی کۆتاییدا بۆ 4.04 کەمیکردووە.

لەو بارەیەوە وەزارەتی پلاندانانی عێراق باسیلەوەکردووە، هۆشیاربوونەوەی ژنان و وەرگرتنی بەرپرسیارێتی دیکە و کارکردن لە دەرەوەی ماڵەکان هۆکاری کەمبوونەوەی رێژەی منداڵ خستنەوەن لە عێراقدا.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: ئەمساڵ کەمترین هاوڵاتیی عێراقی بوونەتە قوربانی

بابەتی دواتر

کەناراوەکانی ژاپۆن بوونە گۆڕی ملیۆنان ماسی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share