بەلەمێکى کۆچبەران ژێرئاوکەوت

لە نزیک کەناراوەکانى شارێکى باکوورى فەرەنسا بەلەمێکى کۆچبەران کە دەیویست کەناڵى ئینگلیز ببڕێت ژێرئاوکەوت و کۆچبەرێک گیانیلەدەستدا.

پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا رایگەیاند، رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو بووە و توانیویانە 62 کۆچبەر رزگاربکەن.

ئاماژەى بەوەشدا، لە ئۆپەراسیۆنى رزگارکردنەکەدا پاسەوانی کەناراوەکانی بەریتانیا هاوکاری کردوون و بە چەند کەشتییەک کۆچبەرەکان رزگارکراون،

دەشڵێت، “کۆچبەرێک بە بێهۆشی لە ئاوەکەدا دۆزراوەتەوە و نەتواندراوە ژیانی رزگاربکرێت”.

پۆلیسى کەناراوەکانى فەرەنسا روونیشیکردەوە، لەنێو رزگارکراواندا منداڵێک و دایکێک هەن کە بەهۆی خراپی تەندروستییانەوە بە فڕۆکە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و سەرجەم کۆچبەرەکانی دیکەش گەیەندراونەتە کەنار دەریای شاری “بۆڵۆن سور مێر”.

ئامارەکانی ئەمدواییە دەریدەخەن کە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کەناڵی ئینگلیز دەبڕن بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە بەجۆرێک تەنها هەفتەی رابردوو ژمارەکەیان 12 هەزار کەسى تێپەڕاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەكاركەوتنەكەی فەیسبووك لەڕووی تەكنیكی، دارایی و یاساییەوە

كۆمپانیای فەیسبووك و فەرمانبەرە باڵاكانی ڕەتیدەكەنەوە لەكاركەوتنی چەند كاتژمێریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە هێرشی ئەلیكترۆنی بووبێت، بەڵكو كێشەیەكی تەكنیكی بووە.…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: وەرگرتنی ژەمێکی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا و ژەمێکی فایزەر بەرگریی جەستە بەرزدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی کۆریای باشوور دەریخستووە، ئەوانەی دوو ژەمی هاوبەشی ئەسترازێنیکا و فایزەر وەردەگرن ڕێژەی بەرگریی جەستەیان شەش جار…
Total
0
Share