لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە دڵنیایی دەدرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە دڵنیایی دەدات و رایدەگەیەنێت، پچڕانی تێناکەوێت.

حسێن موئنیس ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەکاتی دروستبوونی هەر قەیرانێکدا حکومەت کۆمەڵێک بژاردەی لەبەردەستدایە و توانای تێپەڕاندنی هەر قەیرانێکی هەیە.

جەختیشیکردەوە، دۆخی دارایی ئێستا جێگای نیگەرانی نییە و هیچ مەترسییەک لەسەر مووچە نییە و پچڕانی تێناکەوێت.

ماوەی چەند مانگێکە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردووە بەمەش بەشێک لە مووچەخۆرانی لە دواکەوتنی مووچەکانیان کردووەتە دڵەڕاوکێوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share