رۆژنامەی سەباح: رێككەوتنی بەغداد و هەرێم هەنگاوێكی گرنگە بەرەو هاوبەشيی راستەقینە

رۆژنامەی سەباح رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی چاوەڕوانكراوی نێوان بەغداد و هەرێم هەنگاوێكی گرنگە بەرەو هاوبەشيی راستەقینە، بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی هاوبەشیی نیشتمانی و تەواوكاریی ئابووری دادەنرێت.

رۆژنامەی سەباحی نیمچە رەسمی عێراق لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە، لە پێشهاتێکی نوێدا، كە دەچێتە چوارچێوەی زنجیرە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم رێککەوتنی چاوەڕونكراوی ئەم دواییەی نێوان هەردوولا، بە هەنگاوێکی ئەرێنی دادەنرێت، بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی هاوبەشیی نیشتمانی و تەواوكاریی ئابووری.

نادییە عەبوودی، نوێنەری پارێزگاری بەسرە لە ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، رێککەوتنی چاوەڕوانكراوی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکی گرنگە بەرەو چەسپاندنی پرەنسیپی هاوبەشی لە نێوان هەردوولا و بەهێزكردنی بنەمای دادپەروەری لە دابەشکردنی داهاتەكان و بەدیهێنانی گەشەپێدانی هەمەلایەنە.

ئاشکراشیکردووە، ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری لە هەر رێککەوتنێک دەکات کە لەسەر بنەمایەكی روون و دادپەروەرانە بونیادبنرێت و پرەنسیپی هاوبەشیی نیشتمانی بەهێز بکات.

داوایشیکرد، لە بەردەوامی ئەم شێوازە لە کۆدەنگی و چالاککردنی لە رێگای لیژنە هاوبەشەکانی بەدواداچوون بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی و دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی میدیایی یان سیاسی بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ژمارەیەکی زیاتر لە هێزی ئەمنی ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی باشوور کرد

لیوا ڕوکن عەلی عەبدولحسێن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زیاتریان لە هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگاکە کردووە…
Total
0
Share