سەمیر هەورامی: ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی پێنج رەوانەی بەغداد دەکرێت

سەمیر هەورامی رایگەیاند، ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادەدەکرێت و رەوانەی بەغداد دەکرێت.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆتا رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوارە، وەزارەتی دارایی هەرێم تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی چواری رەوانەی بەغداد کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادەدەکات و رەوانەی بەغدادی دەکات.

جەختیشیکردەوە، گفتوگۆمان کردووە بۆئەوەی پێش کۆتایی ئەم مانگە مووچەی مانگی پێنج بنێردرێت، بۆیە ئەگەری هەیە لە کاتی خۆیدا بنێردرێت، ئەگەریشی هەیە دوابکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکگرتوو بۆ محەمەد حاجی مەحمود: تۆمەت و ناوزڕاندن پیشەی کەسانی شکستخواردووە و سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین

سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان تۆمەتی خستووەتە پاڵیان…
Total
0
Share