دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا پەیوەندی بە سێ لایەنەوە دەکات.
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترەست بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا و دواتریش لەگەڵ ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئەنجامدەدات.
ئاشکراشیکرد، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی قسەدەکات.
باسیلەوەشکرد، هیوادارم ئەم گفتوگۆیانە ئەنجامێکیان هەبێت و کۆتایی بەو جەنگە بێت کە هەر لە سەرەتاوە نەدەبوو هەڵبگیرسێت.