حەج و عومرەی هەرێم: ئەمساڵ حەجی نایاسایی ئەنجامنادرێت

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێم، رایگەیاند، “ئەمساڵ رێگە نادرێت حەجی نایاسایی ئەنجامبدرێت”.

نیاز راغب، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “ئەمساڵ رێگە نادرێت حەجی نایاسایی ئەنجامبدرێت و رێکارەکان زۆر تووندکراون، ئەوەی ساڵی رابردوو روویدا دووبارە نابێتەوە”.

لەبارەی ژمارەی حاجییانەوە، نیاز راغب وتی، بۆ ئەمساڵ پێنج هەزار و 136 کەسی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی حەج روو لە وڵاتی سعودیە دەکەن و ئەوەش لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەپێی ژمارەی دانیشتووان دانراوە.

باسی لەوەشکرد، تیمێکی 25 کەسی هاوەڵیی حاجییان دەکەن کە کەسانی پزیشکییشیان تێدایە لە خانمان و پیاوان بۆ ئەوەی چارەسەری حاجییان بکەن بەبێ بەرامبەر هەروەها ئەو تیمە چاودێریی حاجییان دەکەن لەو کاتەی دەست بە رۆیشتن دەکەن تاوەکو گەڕانەوەیان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share