بەرگریی شارستانیی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەرگریی شارستانیی ژمارەیەک رێنمایی تایبەت بە وەرزی هاوین بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی شۆفێران کرد و رایگەیاند، لە وەرزی هاویندا بەهۆی ئەوەی پلەی گەرمی دەگاتە نزیکەی 70 پلەی سیلیزی، هەربۆیە نابێت هەندێک کەلوپەل لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێبهێڵدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەلوپەلانەی گونجاو نییە لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێبهێڵدرێن بریتین لەمانە: (چەرخ، چاویلکە، بۆن و موعەتەر، پاوەربانک، دەبەی ئاو)، بەهۆی ئەوەی کاریگەریی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییان لەسەر دەبێت و ئەگەری هەیە ببنە هۆی کارەسات و رووداوی نەخوازراو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: بۆ دروستکردنی باجی چاودێریکردنی هەڵبژاردن سەردانمان بکەن

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، داوا لەو لایەنانە دەکات کە دەیانەوێت چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن، بۆ…
Total
0
Share