هەولێر.. گەنجێك لەلایەن برایەكی خۆیەوە كوژرا

قوربانییەكە

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێك لەلایەن برایەكی خۆیەوە لە كۆمەڵگای شاوێس كوژراوە و دەشڵێت، لەسەر كێشەی خێزانی بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، كاتژمێر 03:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی شاوێس-ی سنووری شاری ھەولێر کەسێک بە ناوی (س.ك.و.) كوژرا.

دەشڵێت، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بە شوێنی ڕووداو و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە دەركەوت قوربانییەكە لەلایەن برایەكیەوە بەناوی (ا.ک.و.) كوژراوە و ھۆکارەکەشی کێشەی خێزانی بووە، وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردوەتەوە

دەشڵێت، پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتبار دەرچووە.

پۆلیسی هەولێر وردەكاری ناوی قوربانییەكەی بڵاونەكردووەتەوە، بەڵام وێنەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەرگیراوە و بڵاوبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سبەینێ ئەنجامی هەڵبژاردن رادەگەیەنین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکەنەوە. عەباس فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای…
زیاتر ببینە

گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى حه‌وت كه‌سیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرد

بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌نجامدانى زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌، دواجار ده‌سته‌یه‌كى حه‌وت كه‌سیی ده‌ستنیشانكرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ بەشێوەیەكی كاتی. جڤاتى نیشتمانیی…
Total
0
Share