دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی بەشداریکردنی لە دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ کۆتایی بە مشتومڕەکان هێنا.
ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی گەشتەکەی بۆ ناوچەی کەنداو، دەگەڕێتەوە واشنتن؛ ئەمەش بە واتای ئەوە دێت، بەشداری لە دانوستانەکانی ئیستانبوڵ ناکات.
لەبارەی دانوستانەکانی رووسیا و ئۆکرانیا، سەرۆکی ئەمریکا وتی، “با بزانین چی روودەدات، بەزووترین کات لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا کۆدەبینەوە”.
ئەمڕۆ هەینی، دانوستانکارانی رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ دەستپێدەکات، ئەمەش یەکەمین دانوستانی ئاشتیی نێوان هەردوو وڵاتە لە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵی جەنگی نێوانیاندا.