یەكەم سەرۆك كۆماری ئێران كۆچی دواییكرد

ئەبولحەسەن بەنی سەدر، یەكەم سەرۆك كۆماری ئێران دوای شۆڕشی ئیسلامی كۆچی دواییكرد.

میدیای ئێران ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، بەنی سەدر لەتەمەنی 89 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی پاریس گیانی لەدەستداوە.

ئەبولحەسەن بەنی سەدر لەدوای سەرهەڵدانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1979 و ڕووخاندنی دەسەڵاتی شا و دامەزراندنی سیستمێكی كۆماری لەو وڵاتەدا، كرا بە یەكەم سەرۆك كۆماری ئێران، بەڵام لە ساڵانی سەرەتای جەنگی نێوان عێراق و ئێراندا لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیەوە بە ناپاكی تۆمەتباركرا و بەرەو فەرەنسا هەڵات.

دوای گەیشتنی بە پاریس، بەنی سەدر ماوەی چەند ساڵێك یەكێك دەبێت لە سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەدژی دەسەڵاتدارانی شۆڕشی ئیسلامی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەدی نەژاد: گەورەترین بەرپرسی ئێران بۆ ڕیشەكێشكردنی هەواڵگریی ئیسرائیل، خۆی سیخوڕی ئیسرائیل بوو

سەرۆكی پێشووی ئێران دەڵێت، بەرپرسی ڕوبەڕوبوونەوەی ئیسرائیل لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، خۆی سیخوری ئیسرائیل بوو. مەحمود ئەحمەدی نەژاد…
Total
0
Share