سەرۆکی لوبنانیش بەشداریی لوتکەی بەغداد ناکات

جۆزێف عۆن سەرۆکی لوبنان بڕیاریدا بەشداریی لوتکەی بەغداد نەکات کە بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەوەی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەمەبەستی بەشداریکردن لە سوێندخواردنی پاپای نوێی ڤاتیکان بەرەو رۆما بەڕێدەکەوێت، جۆزێف عۆن سەرۆکی لوبنان بەشداریی لە لوتکەی بەغداد ناکات.

ئاشکراشیکرد، عۆن داوای لێبوردنی گەیاندووەتە حکومەتی عێراق و رایگەیاندووە وەفدێکی باڵا بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە رەوانەی بەغداد دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای گیانلەدەستدانی چوار منداڵ داوای لێکۆڵینەوە لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکەی دیوانییە دەکرێت

دوای ئەوەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی پارێزگای دیوانییە چوار منداڵی کۆرپە گیانیان لەدەستدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە…
Total
0
Share