هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکە دەستپێدەکاتەوە.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەدوای وەستانی دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ نزیکەی دوو مانگ پێشبینیدەکەین لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێبکەنەوە.

ئاماژی بەوەشکرد، وەستانی دانیشتنەکان کاریگەریی هەبووە لەسەر رۆڵی یاسادانانی ئەنجومەنەکە، بووەتە هۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی پەیوەندی راستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتییانەوە هەبووە.

جەختیشیکردەوە، لەگەڵ ئەو ئالنگارییانەی روودەدەن، ئەنجومەنی نوێنەران لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژوویدایە و پێویستە بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. 500 هەزار منداڵ لەلایەن مافیاکانی سواڵکردن و بازرگانیپێکردنەوە بەکاردەهێنرێن

لەگەڵ بەردەوامیی ئاڵۆزییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق، ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن منداڵانی عێراقی ڕووبەڕووی پێشێلکاری دەبنەوە و لە ژینگەیەکی ناتەندروست…
Total
0
Share