جومعە عناد: توركیا لیوایەكی لە زێلكان جێگیركردووە و هێزەكانی ناكشێنێتەوە.

وەزیری بەرگریی عێراق دەڵێت، توركیا لیوایەك سەربازی لە زێلكان جێگیركردووە و هێزەكانی ناكشێنێتەوە.

جومعە عناد، وەزیری بەرگریی عێراق لە دیدارێكی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، داوامان لە توركیا كردووە هێزەکانی لە سەربازگەی زێلكان بكشێنێتەوە، بەڵام توركیا بەدەم داواکاریی عێراقەوە نایەت.

وەزیری بەرگریی عێراق وتی، ئەو هێزەی لە سەربازگەی زێلكان جێگیرکراوە لیوایەکە و 20 کیلۆمەتر سنووری عێراقیان بەزاندووە.

لەبارەی ئەو بانگەشەیەی توركیا دەیكات و دەڵێت پەكەكە تۆپبارانەكەی سەر زاخۆی كردووە، وەزیری بەرگریی عێراق ئاشكرایكرد، “تۆپبارانەكەی زاخۆ بە تۆپی قورسی جۆری 155 ملیمی كراوە و توركیا كردوویەتی نەك پەكەكە، چونكە پەكەكە چەكی سووك و مامناوەندی هەیە”.

جومعە عناد دووپاتیكردەوە، بە هەر نرخێك بێت ناهێڵن مافی قوربانییەكان بفەوتێت و لە هەمان كاتدا جەختیكردەوە كە زیانیان پێدەگات ئەگەر سنوورەكانیان لەگەڵ توركیادا دابخەن یان پەیوەندییەكانیان بپچڕێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم پێكهێندرا

لەسەر داوای بێگەرد تاڵەبانی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەکی تایبەتی بۆ شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم پێكهێنا. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share