بەهۆی خۆڵبارین 129 کەس لە کەرکوک تووشی تەنگەنەفەسی بوون

لە سنووری کەرکوک بەهۆی خۆڵبارینەوە چەند کەسێک تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

پەیامنێرمان لە کەرکوک پێیڕاگەیاندین، “بەپێی دوایین ئامار لە سنووری کەرکوک بەهۆی خۆڵبارین 129 کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون”.

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە ماوەی رابردووشدا چەندین کەس بەو هۆیەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران کە بەشێکی زۆریان نەخۆشیی رەبۆیان لەگەڵدابوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: شۆفێری ماتۆڕسکیلێک بـ.ـریندارە و توانای قسەکردنی نییە، داوا لە کەسوکارەکەی دەکەین سەردانی نەخۆشخانە بکەن

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، کەسێک تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و ناتوانێت قسەبکات، داوا لە کەسوکاری دەکات بە هانایەوە…
Total
0
Share