ناوی هەژماری من دەگۆڕدرێت

ئەمڕۆ یەكشەممە لە نووسراوێكدا كە واژووی ئومێد سەباح سەرۆكی ئەنجومەنی دیوانی وەزیرانی لەسەرە، تێیدا هاتووە، كە پڕۆژەی هەژماری من بكرێتە سەر وەزارەتی دارایی هەرێم لە ژێر ناوی پڕۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆران.

لە نووسراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكراوە، وەزارەتی دارایی سەرپشك دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەكە لەبەر رۆشنایی یاسا و رێنماییە بەركارەكانی بانكی فیدراڵی و ئەژماری بانكی مووچەخۆران پارێزراو دەبێت بەگوێرەی هەمان یاسا و رێنماییەكانی بانكی فیدراڵی.
بەگوێرەی رێككەوتنەكە هەژماری مووچەی مووچەخۆران پارێزراو دەبێت و جگە لە خاوەنەكەی هیچ كەسێك بۆی نەبێت دەستكاری و مامەڵە بە هەژمارەكەوە بكات”.

ئەوەشخراوەتەڕوو ، دوای گواستنەوەی هەژماری من بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری دەرگا واڵا دەكرێت بۆ ئەو بانكانەی كە دەیانەوێت لە پڕۆسەكە بەشداریی بكەن و مووچەخۆر سەرپشك دەبن لە هەر بانكێك بیەوێت مووچەكەی بە بانكی بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا چاوڕەش: خەڵك چاوی لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە دەبێت پەیوەندییەكانیان ئاساییبكەنەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان چاویان لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە هیوادارین لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماریش بگەنە ڕێككەوتن.…
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: باندێکی دزیکردن دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “هێزەکانمان لە…
Total
0
Share