وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، یەکخستنی سیستمی ئەسیکۆدا دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی داهاتی نەوت.
فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکان لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هەنگاوێکی ستراتیجییە بۆ چاکسازیی ئابوری و کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان.
وتیشی، یەکخستنی سیستمی گومرگیی ئەسیکۆدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی داهاتی نەوتیی عێراق، هەروەها ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و بەهێزکردنی شەفافییەت لەسەر بنەمای پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.