مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “سوپاسی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەكەین بۆ بڕیاری راگرتنی سزاكانی سەر سوریا”
وتیشی، “بڕیاری راگرتنی سزاكانی سەر سوریا كاریگەریی ئەرێنیی لەسەر وڵات دەبێت”.
هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، هیوادارین ئەم هەنگاوە بۆ پاڵپشتیی سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوەی كەڵك وەربگیرێت و داهاتوویەكی باشتر بۆ هەموو هاوڵاتییانی سوریا مسۆگەربكات.