دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، “لە هەموو بارودۆخێكدا لەگەڵ سعودیە دەبین و چەندین ساڵە لەگەڵ سعودیە پەیوەندییمان باشە”.
وتیشی، “بارودۆخی ئابوریی ئەمریكا باشتردەبێت و كەنداوی مەكسیك دەگۆڕین بۆ كەنداوی ئەمریكا و رێگانادەین كۆچبەران سنوورەكانی ئەمریكا ببەزێن”.
دەشڵێت، “محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیەم خۆش دەوێت چونكە باش لە یەكتر تێدەگەین و وتیشی، لەبارەی سیستمی باج لەگەڵ چین رێككەوتووین”.