ئاگر لە باڵیۆزخانەی عێراق لە هۆڵەندا كەوتەوە

ئاگر لە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە شاری لاهای هۆڵەندا كەوتەوە و بەپێی زانیارییەكان، هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

ئاژانسی دەچ نیوزی هۆڵەندی بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگر لە نهۆمی سەرەوەی باڵەخانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە شاری لاهای هۆڵەندا كەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای كەوتنەوەی ئاگرەكە، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە، بەڵام بەهۆی بەهێزیی ئاگرەكەوە، داوای رەوانەكردنی تیمی زیاتریان كردووە.

لە زانیارییەكانی ئەو ئاژانسەدا ئەوەشخراوەتەروو، ئاگرەكە جگە لە زیانی ماددیی، هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و تائێستاش هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە ئاشكرانەكراوە.

دەزگاكانی راگەیاندنی هۆڵەندا باسلەوەدەكەن، بەهۆی مەترسییەكانی ئەو ئاگرەوە، خوێندنگەیەكی نزیك باڵیۆزخانەكەش‌ چۆڵكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بافڵ…
Total
0
Share