ئەمڕۆ عەمید نەوزاد عەلی، وەک بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی دەستبەکاربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لە رێوڕەسمێکدا عەمید نەوزاد عەلی کەریم، وەک بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی لە شوێنی عەمید ئاسۆ محەمەد ئەمین بە وەکالەت دەستبەکاربوو.
دەشڵێت، رێوڕەسمەکە بەبەشداریی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و لیوا روکن عومەر ساڵح، لیوا کاوە کەریم و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەفسەران و پلەداران و بەڕێوەبەری بەشەکان و لێپرسراوی هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بەڕێوەچوو.
