ئەکرەم ئیمامئۆغلو: نەمانتوانی وابکەین هاوڵاتییانی کورد هەستبکەن کە لە کۆمارەکەماندا یەکسانن

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵ رایگەیاند، نەیانتوانی وابکەن هاوڵاتییانی کورد هەستبکەن کە لە وڵاتەکەیاندا یەکسانن و لە دەرەوەی سنوورەکانەوە سەیری کوردیان کردووە.

ئەکرەم ئیمامئۆغلو کە لە ئێستادا بەتۆمەتی گەندەڵی لە زینداندایە لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە، رایگەیاند، دڵخۆشم کە پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆی دا، سەردەمێک کە گیانی گەنجەکانمان و دەیان هەزار هاوڵاتی تورک و کوردمان بەفیڕۆدا، داهات و سەرچاوە داراییەكانمانی لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا وشک كرد خەریکە کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری سەرەکی پشت 40 ساڵی شەڕ ئەوەیە، ئێمە نەمانتوانی هاوڵاتی کوردی خۆمان والێبكەین هەست بەوە بکەن کە هاوڵاتیی یەکسانن لە کۆمارەکەماندا، لە روانگەی ئەمنییەوە سەیری کوردمان لە دەرەوەی سنوورەکانمان کردووە، بەڵام ئەگەر بتوانین وابكەین کورد هەست بە یەکسانی بکات لەگەڵ هەمووان، وڵاتەکەمان دەبێتە ئەستێرەی جەمسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا جەختیکردەوە، کاتی قسەکردن و دیالۆگ و سیاسەت و کردار هاتووە، دەبێت لە ناوخۆ و دەرەوەدا بجوڵێین بۆ ئەوەی نەگەڕێینەوە بۆ ئەو رۆژە خراپانە، پرۆسەیەكی وەها بەرفراوان و گرنگ بە دیدێکی کورتخایەن بەدینایەت، كە لەسەر بنەمای رزگارکردنی دۆخەکە و سەرکەوتن بێت لە هەڵبژاردنەکان و چاوپۆشی لە رەهەندی هەرێمایەتیی مەسەلەکە بكات، بۆ تەواوکردنی پرۆسەکە، پێویستە دیبەیتێکی گشتی لە ئەنجومەنی گەورەی نیشتمانیی تورکیادا بکرێتەوە، دواتر لیژنەیەک بە بەشداریی هەموو لایەنەکان كە نوێنەرایەتیان هەیە لە پەرلەمان پێکبهێنرێت بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: زۆربەی كێشە تەكنیکییەکانی دانەغاز چارەسەركراون

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، بەشی زۆری کێشە تەکنیکیەکانی دانەغاز چارەسەرکراون. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،…
Total
0
Share