بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خوێندکاران درا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشکرایکرد، بۆ پاراستنی گیانی ئەو خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی ئـ.ـێران دەخوێنن، بە بڕیارى د. ئارام محەمەد وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چەند بڕیارێکدرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ماوەی مانەوەی ئەو خوێندکارانە لە هەرێمی کوردستان لە 15ـی نیسانی 2026ـەوە تاوەکو 1ـی ئایاری 2026 درێژکراوەتەوە و ئەو ماوەیەیان بە ماوەی مانەوە بۆ ئەژماردەکرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوەشدەدات، لە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکەمین کەرنەڤاڵی ناساندنی یەکێتی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە یەکەمین کەرنەڤاڵی ناساندنی یەکێتی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت. کاروان گەزنەیی، وتەبێژی…
Total
0
Share