دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پەیامێکی بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هاتووە، “به‌ر له هه‌شت ساڵ، رابه‌ری بیری نوێ و شۆڕشی نوێ، سەرۆک مام جه‌لال، سیمبولی ئاشتی و برایه‌تی و ته‌بایی، به‌جێیهێشتین”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “پەیامی سەرۆک مام جەلال یەکڕیزی و تەبایی ناو ماڵی کورد بوو، پێویستە ئەو پەیامەی مام لەئێستادا زیاتر بەرجەستەبکەین، چونکە گەلەکەمان پێویستی بە یەکڕیزیی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانە”.
ئەوەش هاتووە، “مام جەلال نەک تەنیا لە کوردستان و عێراق، بەڵکو لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهانیش رۆڵی گەورەی دەگێڕا لەپێناو چاندنی هەوێنی ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیانی گەلان. با له‌م یاده‌دا، به‌ڵێن دووپاتبكه‌ینه‌وه لەسەر رێ و رێبازی مام، ماندوونەناسانە خەبات بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان بکەین”.