دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەنجامی دانوستانی رۆژی شەممەیان لەگەڵ چین ئەنجامی نایابی هەبووە.
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترەست بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی، لە دانوستانمان لەگەڵ وەفدی چین لە سویسرا تاووتوێی کۆمەڵێک پرسمان کرد و لەسەر زۆر شت رێککەوتین.
ترەمپ هەر لە نووسینەکەیدا کۆبوونەوەکەی بە “نایاب” وەسفکردووە.
تا ئێستا چین بە رەسمی هیچ لێدوانێکی لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەفدی دانوستانکاری ئەمریکا نەداوە.