هاتوچۆی هەولێر: هیچ کەسێک لە رووداوەکەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستنەداوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، لە رووداوی هاتوچۆکەی ئەمڕۆ حەوت کەس بریندابوون و هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 08:30ـی بەیانی، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری (تۆیۆتا ئەڤەلۆن) لە ژێر پردی رزگاری بە خێراییەکی زۆر بەرەو ئاراستەی شەقامی کەسنەزان دەڕۆیشت، کە شۆفێرێکی گەنج لێیخوڕیوە و دوو سەرنشینی هاوتەمەنی خۆی لەگەڵدا بووە (هەرسێکیان ئامۆزای یەکن) و بۆ سەر کار رۆیشتوون بۆ ناوچەی پیشەسازی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی لێخوڕیندا، ئەو شۆفێرە سەرکێشیی کردووە و لە ئاراستەی دەستەڕاست، لێکڕەتبوونی ئەنجامداوە، ئەمەش بووەتەهۆی ئەوەی کۆنتڕۆل لەدەستبدات و بەسەر شۆستەکەدا بچێتە رێڕەوی بەرامبەر و لە ئەنجامدا، خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی (تۆیۆتا بیکاشۆ) کە شۆفێر و سەرنشینێکی تێدابووە، پاشان خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری (جیلی) کە ئەویش شۆفێر و سەرنشینێکی تێدابووە (کوڕ و باوک بوون).

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، لەئەنجامی ئەم رووداوە حەوت کەس بریندار بوون؛ سێ کەس، لە ناو ئۆتۆمبێلی ئەڤەلۆن و دوو کەس لە ئۆتۆمبێلی تاکسی و دوو کەسی دیکەش، لەناو ئۆتۆمبێلی جیلی و هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share