ئەمڕۆ کۆنفرانسی حەوتەمى دیداری یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ کۆنفرانسی حەوتەمى خولی دووەمی دیداری یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.

سکرتاریەتی لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، کۆنفرانسی حەوتەمی دیدار لە سلێمانی-چەمچەماڵ، کۆمەڵێک تەوەری گرنگ لەخۆدەگرێت، کە میوانداریی روانگەی تێکۆشەر و هەڤاڵانی شارەکە و سنووری چەمچەماڵ دەکات لەسەر سیاسەت و پرسەکانی یەکێتی و رێوشوێنەکانی گەشەپێدان و نوێکردنەوەی ئۆرگانەکانی حزب.

کۆنفرانسەکە، دوابەدوای کۆنفرانسەکانی موسڵ، بادینان، کۆیە، هەولێر، گەرمیان-خانەقین و شارەزور دێت، هاوکات کۆنفرانسەکانی راپەرین و کەرکوک-دوزیش، بەمزووانە کاتەکەیان رادەگەیەنرێت.

یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە 12ى ئازارى 2022 دەستیپێکرد و لە 31ى ئایارى هەمان ساڵ کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: ‏ڕۆژانە خەڵكێكی زۆر سەردانمان دەكەن بۆ ئەوەی پیتی یەكەمی ناو بخەنە سەر تابلۆی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان سەردانمان دەكەن تا پیتی یەكەمی ناوەكەیان بخەنە سەر تابلۆكانیان…
زیاتر ببینە

بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم تایبەت بە هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان دەتوانرێت درێژبكرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم تایبەت بە هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان دەتوانرێت درێژبكرێتەوە كە…
Total
0
Share