سەبارەت بە رەشکردنى جامى ئۆتۆمبێل هاتوچۆ هۆشدارى دەدات

هاتوچۆى سلێمانى دەربارەى رەشکردنى جامى ئۆتۆمبێل هۆشدارى بە شۆفێران و دوکانەکانى جوانکاریی ئۆتۆمبێل دەدات و دەڵێت، دەستکاریکردنى رێژەکەى بەبێ رەزامەندییان سزا و دەستبەسەراگرتنى لێدەکەوێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، بە پێچەوانەی رێنماییەکانی جام رەشکردنی ئۆتۆمبێل، لە سۆشیال میدیا و ئەو دوکانانەی کە کاری جوانکاریی ئۆتۆمبێل ئەنجامدەدەن وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە جامی بەردەم شۆفێر و جامی سەر سندووق (جامی دواوە) ئاساییە رەش بکرێت.

دەشڵێت، “ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و قەدەغەیە، لەبەرئەوەی ئاستی بینین کەمدەکاتەوە و پێویستە بەپێی رێنماییەکان کاریان بۆ بکرێت”.

هاتوچۆى سلێمانى شۆفێران و دوکانەکانی جوانکاریی ئۆتۆمبیل ئاگاداردەکاتەوە کە کڕین و فرۆشتنی (لۆگۆی رێژە / ستیکەر) و گۆڕینی لەزگەی جامی ئۆتۆمبێل دوای رەزامەندی وەرگرتن لە بەڕێوەبەرایەتییان بەڕێژەی بەرزتر، قەدەغەیە و سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

روونیشیدەکاتەوە، سەرجەم مەفرەزە گەڕۆکەکانی هاتوچۆ ئاگادارکراونەتەوە کە ئامێری پێوەری رێژەی جام رەشکردن بەکاربهێنن تا ئەو دیاردەیە بنەبڕ بکرێت و، هەر شۆفێری ئۆتۆمبێلێک پێچەوانەی رێنماییەکان ئوتومبیلەکەی جام ڕەش بکات سزادەدرێت بە بڕی 500 هەزار دینار و دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەى بۆ ماوەی سێ رۆژ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا نەبوو

تیمی پزیشكی و فڕۆكەوانیی كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا…
Total
0
Share