بڕیارە هەشت رۆژی دیکە یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم بۆ سعودیە بەڕێبکەون.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان، بڵاویکردەوە، “رۆژی 16ی ئایاری 2025، یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان به‌ڕێگای وشكانی به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌ڕێده‌كه‌ون”.
ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق، بۆ بەجێهێنانی حەج گەیشتنە سعودیە.