سودانی بەرەو تورکیا بەڕێکەوت

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی رەسمی بەرەو ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێکەوت.

ماوەی چەند هەفتەیەکە پلانی گەشتەکەی سودانی بۆ تورکیا داڕێژراوە کە خۆی لە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی باڵای عێراقی-تورکی بۆ هەماهەنگی ستراتیژی دەبینێتەوە.

بڕیارە لە ژمارەیەک کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا سودانی گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، گۆڕانکارییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان بکات.

هاوکات چاوەڕێدەکرێت ژمارەیەک بەڵگەنامە و رێکەوتن بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لە بوارە جیاوازەکاندا واژۆ بکرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی دەوڵەت: ئەم هەفتەیە ئەنجومەنەکە بڕیار لەسەر کێشەکانی هەرێم و بەغداد نادات

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی دەوڵەت رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ئەنجومەنی دەوڵەت هەڵسەنگاندنی لەبارەی ئەو راپۆرتانەوە نەکردووە کە لەبارەی داهاتی نانەوتیی…
Total
0
Share