پەرلەمانتارێك: ئەو گرفتەی كە هەیە چارەسەر دەبێت و مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری نەناردنی مووچەی مانگی چوار لەلایەن حكومەتی عێراق ئاشكرادەكات و دەڵێت، “ئەو گرفتەی كە هەیە چارەسەر دەبێت و مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت”.

سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەغداد تێبینی لەسەر بڕی داهاتی ناوخۆی هەرێم هەیە كە رادەستی عێراق كراوە و گرفتی كەمیی نەختینەش هەیە، بەڵام كێشەی سەرەكی داهاتی ناوخۆی هەرێمە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “ئەو گرفتەی كە هەیە چارەسەردەبێت و لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share