بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلیی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناو شاری سلێمانی، له‌نێوان (6500) بۆ (7500) دیناره.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ سێشەممه، لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (42) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلیی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ناو شاری سلێمانی، له‌نێوان (6500) بۆ (7500) دیناره، بەوپێیەى مۆلیدەکان لەنێوان (155 بۆ 179) کاتژمێر کاریانکردووە.
بەپێێ راگەیەندراوەکە، خشته‌ی كارپێكردنی مۆلیده ئەهلییەکان بۆ مانگى پێنج، تا به‌رواری 15/5/2025 بەمشێوەیە دەبێت:
– رۆژانە لە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ تا 1ـی شەو کاردەکەن.
– کاتژمێر 1ـی شەو دەکوژێتەوە تا 6:30ـی بەیانی.
– کاتژمێر 6:30ـی بەیانی تا 8:00ـی بەیانی کاردەکەن.
– کاتژمێر 8ـی بەیانی تا 12ـی نیوه‌ڕۆ کارناکەن.
کارەبای سلێمانی دەشڵێت، “لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان لەوە كردووه‌ته‌وه، لە كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی، نابێت كارپێكردنی مۆلیده و پێدانی كاره‌با بە هاوڵاتییان، له پێنج خولهك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن مۆلیدهكه سزاده‌درێت”.