تەندروستیی سلێمانی: لە سلێمانی 10 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 10 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەهۆی كاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، لە كاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆە تاوەكو كاتژمێر 10ی ئەمشەو نزیكەی 10 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

دەشڵێت، “هەر دوای ئەنجامدانی رێكارە تەندروستییەكان بەشێك لەو هاوڵاتییانە باری تەندروستیيان باش بووەتەوە چوونەتەوە ماڵەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share