بۆ مووچەی مانگی چوار دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم هیچ گرفتێكی نابێت و دەنێردرێت.

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە و پاڵپشتیی یاسایی هەیە كە بڕیاری دادگای فیدراڵی و یاسای بودجەیە.

راشیگەیاند، ئەوەی باس دەكرێت سەبارەت بە نەبوونی پارەی نەختینە مەترسی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروست ناكات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share