بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی (سلیوە گۆرگیس مربێن) ناسراو بە ئەبو سەنا پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لە دڵەوە نیگەرانبووم بە كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری مەسیحییەكان و شاری سلێمانی (سلیوە گۆرگیس مربێن) ناسراو بە ئەبو سەنا”.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی كوڕانی بەڕێزی ئەبو سەنا، كەسوكار و خانەوادە سەربەرزەكەیان و خوشك و برایانی مەسیحی لە سلێمانی دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.

سەرۆكی یەكێتی لە كۆتایی پەیامەكەیدا دەڵێت، “خوای گەورە رۆحی كۆچكردوو بۆ هەمیشە شادبكات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەك ببەخشێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم یادی مەولود هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان هەموواندا

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، هیوادارم یادی مەولود هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان هەموواندا. بافڵ،…
Total
0
Share