مباپێ دوودڵە و داوای گرێنتی کردووە

کیلیان مباپێ تاوەکو ئێستا بڕیاری لە داهاتووی نەداوە و بەڕێوبەرانی پاریس گەشبینن

ئەستێرەی یانەی فەرەنسی یانەی پاریس سانت جێرمان، کیلیان مباپێ دوودڵە و هێشتا بڕیاری لە نوێکردنەوەی بۆندەکەی نەداوە، لەم بارەیەشەوە سەرچاوە فەرەنسیەکان چەند زانیارییەکی نەبیستراویان بڵاوکردووەتەوە.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، هەینی ڕابردوو دوای ئەوەی مباپێ ڕاگەیاندووە، کە بڕیاری لە داهاتووی نەداوە و نایەوێت بۆند بۆ ماوەیەکی کورتخایەن واژووبکات، پێشوەخت داوای گرێنتی کردووە بۆ بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان بۆ چنینەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ و بەڕێوبەرانی پاریس پێشنیازێکی گرنگیان بۆ کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوبەری وەرزشیی پاریس گەشبینە و دڵنیایە لە نوێکردنەوەی بۆندی ئاسکە فەرەنسیەکە، بۆ ئەم مەبەستەش ئۆفەری نوێکردنەوەی خستووەتە بەردەستی یاریزانەکە، تیایدا دڵنیای دەکەنەوە کە لە پڕۆژەی داهاتوویاندا هەموو وەرزێک ململانێکاری نازناوی چامپیۆنزلیگ دەبن.

لەسەر ئاستی دارایی و تاکە کەسیش، موچەی دوو هێندە بۆ یاریزانەکە تەرخانکراوە و لەگەڵ نێیمار دا سیلڤای هێرشبەری بەرازیلی هاوتاکراوەتەوە، ئەگەر بەم ئۆفەرەش قایلنەبێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە هاوینی 2021 بەبڕی 240 ملیۆن یورۆ ئامادەیی نیشاندەدەن ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی نوسیویەتی، دانوستاندنی نێوان پاریس و مباپێ دۆستانەیە و جەمسەرەکان پەیوەندیەکی توندوتۆڵیان هەیە، سەرەڕای هەوڵدانی چەندین یانەی گەورەی دیکە بۆ کڕینی هێرشبەرەکە، بەڵام خاوەنداریەتی قەتەری پاریس دڵنیان لە نوێکردنەوەی بۆندەکەی لە چەند مانگی داهاتوو، بەتایبەت دوای ئەوەی یاریزانەکە کۆتایی بە ماوەی بیرکردنەوە دەهێنێت.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئەندامانی یانەی بەرشلۆنە داوای واژووکردنی بۆندێک دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share