بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێم بەردەوامدەبێت

سالار حاجی عەلی شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، چەند رۆژێكە نزمە پاڵەپەستۆیەكی مامناوەند لە دەریای سوورەوە رووی لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كردووە و لەگەڵ دابەزینی بارستە هەوایەكی سارد كە پلەكانی گەرمای چەند پلەیەكی دابەزاندووە.

دەشڵێت،”ئەمڕۆ هەورەبروسكە و بارانبارین لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بە بڕی جیاواز بەردەوامدەبێت و لە كاتەكانی ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ شەو لە هەندێك ناوچە چڕبوونەوە دروستدەبێت و بارانبارین بەردەوامدەبێت”.

باسی لەوەش كردووە، بۆ سبەی خێرایی بای باشوور زیاددەكات لە ناوەڕاست و باشووری عێراق و هەڵكشانی خۆڵبارینێكی چڕ دروستدەبێت دواتر ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: لەماوەیەکی نزیکدا ڕێگە بەپێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین دەدەین

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا ‏‏“زیادەکی” تاوتوێکردووە و بەپێی وەزارەتەکە لەماوەیەکی نزیکدا بڕیاری پێدانی…
Total
0
Share