دەزگای گشتیی کاروباری مین: مینێکی دژەکەسی پاشماوەیەکی تەقەمەنیی جەنگی چارەسەرکران

Screenshot

دەزگای گشتیی کاروباری مین رایدەگەیەنێت، مینێکی دژەکەسی و پاشماوەیەکی تەقەمەنیی جەنگی، کە بەهۆی بەفر و باران خزابوونە سەر رێگەی هاوڵاتییان و مەترسییان دروستکردبوو، چارەسەرکران.

دەزگای گشتیی کاروباری مین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتییان ئاگادارکردنەوەی بەدەرکەوتنی مینێکی دژەکەسی لە جۆری (V69) و پاشماوەیەکی تەقەمەنیی جەنگی، کە بەهۆی بەفر و باران خزابوونە سەر رێگەی هاوڵاتییان لە گوندی دەربەند، سەر بە قەزای چۆمان و مەترسییان دروستکردبوو، دەستبەجێ تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی (EOD) گەیشتە شوێنەکە و بە شێوازی گونجاو و سەلامەت، چارەسەرکران و گواسترانەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەرەتای وەرزی زستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، رێنوێنیی تایبەتی لەسەر خزانەخوارەوەی مینەکان بەهۆی شەپۆلی بەفر و باران بە هاوڵاتییان دابوو، بۆیە لە کاتی بینینی مین یان هەر پارچەیەکی تەقەمەنی، راستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی گەرمی دەزگای مین بکەن بە ژمارە 182.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی نوێ بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئومێدەوارم ئەم جەژنە بکەینە دەرفەتێک بۆ پێداچوونەوە…
Total
0
Share