کەشناسیی هەرێم: باران دەبارێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی، لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران دەبارێت و پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینى تاوەباران و بوونی هەورەتریشقە، لە کات و شوێنی جیاجیا، هەروەها لە کاتەکانى شەودا ئەگەرى لێزمەباران و هەورەتریشقە هەیە لە ناوچەکانى باکورى هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی بە 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە، جگە لە پارێزگاى دهۆک کە 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە.

لەبارەی کەشی سبەی دووشەممەوە، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچەکانى باکور نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى نمەباران و بوونی هەورەتریشقە، بەتایبەت لە ناوچەکانى باکور و باکورى رۆژهەڵات .

پێشبینیش دەکات، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمببێتەوە، جگە لە پارێزگای سلێمانى کە کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.

پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر : 31  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی

دهۆک : 31  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی

سۆران : 29 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان :37 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەنها سەرۆکایەتییەکانە و ڕاوێژکاریی دەبێت

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکە ڕاوێژکارییە و تەنها…
Total
0
Share