ئێڵۆن مەسک شارۆچکەیەکی تایبەت بە خۆی دروستدەکات

ئێڵۆن مەسک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سپەیس ئێکس، شارۆچكەیەکی تایبەت بە خۆی، لە ویلایەتی تێکساس، لە ئەمریکا دروستدەکات.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، مەسک بارەگای سەرەکیی کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە بۆکا چیکا، لە باشووری ویلایەتی لۆن ستار، دەکاتە شارۆچكەیەک بە ناوی “ستاربەیس”.

هاوکات “شارۆچكەی ستاربەیس”، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس’دا نووسیویەتی: “بوون بە شارۆچكە، یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ بەردەوامبوون لە بنیاتنانی باشترین کۆمەڵگە بۆ ئەو ژن و پیاوانەی کە داهاتووی شوێنی مرۆڤایەتی لە بۆشایی ئاسماندا بنیات دەنێن”.

کۆمپانیای سپەیس ئێکس، کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکییە، کە لەسەر گەڕان بە بۆشایی ئاسمان و دۆزینەوەی ژیان لەسەر هەسارەکانی دیکە کاردەکات، کۆمپانیایەکە لەلایەن ئێڵۆن مەسکەوە لە 6ی ئایاری 2002ـدا دامەزراوە و لەوکاتەوە تائێستا، چەندین مانگی دەستکردی ناردووەتە بۆشایی ئاسمان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share