ئەمریکا سوورە لەسەر سەرکۆنەکردنی هالک بانکی تورکی بەهۆی هاوکارییەکانی بۆ ئێران

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی، داواکاریی “هالک بانک”ـی تورکیای بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرکۆنەکردنی بانکەکە ڕەتکردەوە، کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ئێران بۆ پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا سەرکۆنەی کردبوو.

دادگاکە دەڵێت، تەنانەت ئەگەر مافی “پارێزبەندیی سەروەریی بیانییەکان” بەکاربهێنرێت ئەو تۆمەتەی سەر هالک بانک لەدەرەوەی پارێزبەندی دەمێنێتەوە.

سکاڵاکاران “هالک بانک” تۆمەتبار دەکەن بە گۆڕینی نەوتی ئێران بۆ زێر و دواتر بۆ دراو، لەپێناو بەرژەوەندیی ئێران، هەروەها هاوکاری ئێرانی کردووە بۆ گۆڕینی زیاتر لە 20 ملیار دۆلار لە داهاتە مەرجدارکراوەکانی. لەناویشیاندا لانیکەم یەک ملیار دۆلاری لەڕێگەی سیستمی دارایی ئەمریکاوە گۆڕیوە.

هەر ئەمڕۆ “هالک بانک” ڕایگەیاند کە سەرجەم مافە یاساییەکانیان بەکاردەهێنن بۆ تانەدان لەو بڕیارە و ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەیان لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاریی بایۆمەتری سلێمانی: سەرەتای ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگی شوبات رەوانەى بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی ئامادەکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت و دواتر رەوانەی…
Total
0
Share